کۆبانێ – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە کۆبانێ رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، 13ی تەمموزی 2023،کۆمپانیاکە 125 هەزار تۆن لە بەرهەمی گەنمی وەرگرتووە، لەوکاتەی ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم دەستیان بە وەرگرتنی بەروبوومەکان کردووە.
رۆژی چوارشەممە، کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی، وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی لە ناوەندی وەرگرتن لە نزیک گوندی “رۆفی”، باشووری شارەکە وەستاند، دوای ئەوەی سەنتەرەکە پڕببوو لە وەرگرتنی بەرهەمەکە.
گوڵستان شێخ ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی رایگەیاند، کۆمپانیاکە بەردەوامە لە وەرگرتنی گەنمی “مەشول” لە جووتیاران لە سایلۆکانی شارۆچکەی سەرین، هەروەها کۆمپانیاکە بارەکانی لەرێگەی بارهەڵگرەکانی بە گەنمی “مەشول” دەگوازێتەوە بۆ شاری مەنبەج بە هەمان شێوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە گواستنەوەی پسوڵەکە بۆ شاری مەنبەج دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی شاری مەنبەجە بۆ گەنم.
کۆمپانیاکە 33 هەزار تۆن گەنمی بە شێوەی “دکمە” لە سێ سایلۆی ناوچەی فورات وەرگرتبوو کە بریتین لە سایلۆی “روفی، ئەلجەلەبیە و سیرین”کە هەموویان دەکەونە باشووری شارەکەوە.
دوای ئەوەی سایلۆکان پڕکران لەو جۆرە گەنمە”، کۆمپانیاکە لە 4ی حوزەیرانی رابردوودا دەستیکرد بە وەرگرتنی گەنمی “مەشول”، لە سایلۆکانی “روفی” و لە 11 هەمان مانگدا، لە سایلۆکانی جەلەبییە و سیرین”، دەستیکرد بە هەڵگرتنی گەنمی ” مەشول ” بە شێوەی کراوە لە ناوەندەکانی عەمبارکردندا هەڵگیران.
شێخ ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکە بەردەوامدەبێت لە وەرگرتنی ئەو گەنمە لە جووتیاران، بەبێ ئەوەی وادەیەک دیاریبکات بۆ وەستاندنی وەرگرتنی.
پێویستی ساڵانەی ناوچەی فورات بۆ بەرهەمی گەنم بە نزیکەی 60 هەزار تۆن بۆ ئارد و تۆو مەزەندەدەکرێت.