بەڕێوبەری خۆسەری بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ رزگاکردنی “دۆخی کارەساتبار”ی حەسەکە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد “دەستبەجێ” دەستوەردان بکات بۆ رزگارکردنی دۆخی “کارەساتبار”ی حەسەکە، دوای ئەوەی بە ناوچەیەکی کارەساتباریان ناساند، بەهۆی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلوک لە سەرێ کانیێ لە لایەن تورکیاوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەر بە خۆسەری، لە راگەێنراوێکدا، شاری حەسەکە و گوندەکانی و کامپی ئاوارەکانی، وەک “ناوچەی کارەساتبار” راگەیاند، کە تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ “رووسیا و رژێمی ئەسەد” ئاوی لێ بڕیوە.

یاسر ئەلسلێمان، جێگری هاوسەرۆکی جڤاتی گشتی لە بەڕێوبەری خۆسەر، رایگەیاند: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لایەنگیری بکەن، لە سەرپەرشتی دووبارە پەمپکردنەوەی ئاو بۆ شاری حەسەکە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بڕینی ئاو لەلایەن تورکیاوە “سیاسەتێکی رەگەزپەرستانەیە”، کە ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافی و ئاوارەکردنی دانیشتوانە، ئەمەش کێشەیەکە رووبەڕووی نزیکەی ملیۆنێک کەس دەبێتەوە لە حەسەکە، لەنێو دانیشتوان و تاراوگە و ئاوارەکاندا.

دوێنێ، چوارشەممە، گوتەبێژی ناوچەیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکدا بۆ نۆرس پرێس، داوای دابینکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەتی کرد، بۆ دەستڕاگەیشتنی وەرزی و بێ بەربەستی کارمەندانی تەکنیکی و مرۆیی تا وێستگەی ئاوی عەلوک بتوانێت بەبێ پچڕان کار بکات.

ئەلسلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەری خۆسەر داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات “دەستبەجێ” دەستوەردان بکات بۆ رزگارکردنی دۆخی “قەیراناوی”ی دانیشتوانی حەسەکە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، ئەمە جگە لە تێکچوونی بارودۆخی ئابووری، بەهۆی گەمارۆدانی ناوچەکانی خۆسەری و داخستنی دەروازەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا “ئارگومێنتی درۆ” بەکاردەهێنێت کە هیچ رەوایەتییەکیان نییە، بەمەبەستی بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەڕێگەی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلووکەوە، چونکە بڕینی ئاوەکە “پرسێکی هەستیار”ە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی دانیشتووانەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بە بڕینی ئاوەکە سەلماندوویەتی “دوورە لەو بەها مرۆییانەی کە پرسی جەنگەکان لە ژیانی خەڵکانی سڤیل دەئاڵینن”.

ئامادەکردنی: فاتیمە خالد – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان