رەققە.. چالاکوانان داوا لە لایەنە کاریگەرەکان دەکەن تاوانەکانی تورکیا دەرهەق بە منداڵان بخەنەڕوو

رەققە- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، سێشه‌ممه،‌ چالاكوانانی شاری ره‌ققه‌ داوایان له‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد كه‌ په‌یوه‌ندی بە لایەنە نێوده‌وڵه‌تییه‌ کاریگەرەکانەوە بكه‌ن بۆ پیشاندانی تاوانه‌كانی توركیا دەرهەق به‌ منداڵان له‌ سووریا.

زوهەیر حەسەن، چالاكوانی مەدەنی خەڵكی شاری رەققە رایگەیاند، بێدەنگی بەرامبەر رەفتاری “تاوانكاری”ی توركیا لەلایەن هێزە کاریگەرەکانەوە رێگەی بە توركیا داوە “تاوان”ی زیاتر ئەنجام بدات لە سووریا.

زوهەیر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “پێویستە ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی سوریا پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە کاریگەرە نێودەوڵەتییەکانی وەک رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی یان یونیسێف بکەن، بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی تورکیا و شەرمەزارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی بێدەنگییانەوە”.

ڕاشیگەیاند، “لایەنە کاریگەرەکانی سووریا نەک هەر بێدەنگن لەبەرامبەر هەڵسوكەوتی توركیادا، بەڵكو لە ئێستاوە بە دەرنەبڕینی هیچ هەڵوێستێكی روون بۆ سەرکۆنەکردنی توركیا بەشداری تێدا دەكەن”.

زوهەیر پێیوابوو وڵاتانی وەک ڕووسیا و ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانای ئەوەیان هەیە تورکیا کۆنتڕۆڵ بکەن و لە سنووری خۆی ڕایبگرن ئەگەر بیانەوێت، “بەڵام تا ئێستا حکومەتی تورکیا کاردانەوەیەکی وای لەوانەوە نەبینیوە کە لەو کردەوانەی رایگرێت”

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “ئاساییش”، شەممەی ڕابردوو بە بۆردومانی درۆنێکی تورکیا کە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج لە گەڕەکی پیشەسازی، شاری قامیشلۆی رۆژئاوی کوردستان، دوو منداڵ شەهید بوون.

شواخ ئەلعەلی، چالاكوانی مافی مرۆڤی خەڵكی شاری رەققە رایگەیاند، ” ئامێری جەنگی توركیا جیاوازی ناكات لە نێوان گەنج و پیردا، هەموو گەلی سوریاش قوربانی دەستێوەردانی سەربازیی توركیان”.

بەئامانجگرتنی منداڵانی سوری لە ناوچە چڕەکانی دانیشتووان “تاوان” ێکی نوێی جەنگە لەلایەن تورکیاوە زیاد دەکرێت بۆ تۆماری “تاوانەکان” هێشتا بەردەوامن لە ئەنجامدانیان لە سوریا، بەپێی وتەی “ئەلعەلی”

ناوبراو زیادی کرد بۆ نۆرس پرێس، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی “چاوپۆشی دەکەن لە کردەوەکانی تورکیا لە سووریا و تا ئێستا بە چاوی دەستدرێژکار سەیری تورکیای نەکردووە لەسەر ماف و سەروەری گەلێک کە خاکەکانی داگیرکردووە و ئاوارەکراوە.”

پێیوابوو بەرپرسیارێتی رێگریکردن لە رەفتاری تورکیا لە سووریا “لە ئەستۆی لایەنە ناکۆکەکانی ناو ئەو وڵاتەیە، لەنێویاندا ئەمریکا و رووسیا، کە لەسەر حیسابی خوێنی سوورییەکان بەرژەوەندییەکانیان پێشدەخەن”.