دیمەشق – نۆرس پرێس
نوێنەرایەتی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵدانی موشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەری لەلایەن کۆریای باکوورەوە.
رۆژی چوارشەممە کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی نێوان کیشوەری هەڵدا، تەنها چەند رۆژێک دوای ئەوەی پیۆنگ یانگ هەرەشەی خستنەخوارەوەی فرۆکە چاودێرییە سەربازییەکانی ئەمریکای کرد کە بەسەر ئاوەکانی نزیکدا دەسورانەوە.
هەڵدانی موشەکەکە دوای تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی کۆریای باکوور دێت، کە بووەتە هۆی زەنگی مەترسی لەنێو نەیارانی رۆژهەڵاتی ئاسیادا.
بەریتانیا کە ئێستا سەرۆکایەتی سووراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەدەستەوەیە، رایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمرۆی لەسەر داوای خۆی دێت، هەروەها ئەمریکا، ئەلبانیا، فەرەنسا، ژاپۆن و ماڵتا.
لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە کە هەڵدانی کۆریای باکوور “هەرەشەی تێکدانی سەقامگیری دۆخی ئەمنی ناوچەکە دەکات”.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ رۆژی چوارشەممە، هەڵدانی ئەو جۆرە موشەکەی بە “قبووڵنەکراو” و هەرەشە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوبرد.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، فرۆکەی هواسۆنگ-18 “ئامرازی ستراتیژی بەهێزی هێرشکردن” بۆ ئەو وڵاتە دابیندەکات و توانا ئەتۆمییەکانی بەرز دەکاتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن، فرۆکەی ICBM نزیکەی هەزار کیلۆمەتر فریوە و بۆ ماوەی 74 خولەک لە ئاسماندا ماوەتەوە، ئەمەش پێشکەوتنێکی پەراوێزییە بەسەر ئەو موشەکە بالیستیانەی کە سەرەتای ئەمساڵ تاقیکردۆتەوە.