تورکیا چەندین پەنابەری تری سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پێنجەمین گەڕی دیپۆرتکردنەوەی سورییەکاندا لەم مانگەدا لە ڕێگەی دەروازەی سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە 47 کەسی تریان بۆ نێو خاکی سوریا دیپۆرتکردەوە کە 15 لەوانە ژن بوون.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا 47 پەنابەری سورییان لە دەروازەی سەرێ کانیێ دیپۆرتکردەوە کە 15یان ژن و منداڵ بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایل و کاغەزی تایبەتی دیپۆرتکراوان، تا ئێستاش لە بنکەی پۆلیسی سەربازی ڕاگیراون، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دۆخی ئەو ژن و منداڵانە بکرێت.
لەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی تورکیا 273 سورییان لە ڕێگەی دەروازەی سەرێ کانیێ و گرێ سپێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دیپۆرتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کارتی پەنابەری کاتی نیشتەجێبوونی تورکیایان هەبووە.