كه‌سه تووشبووه‌كه پێشتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و له ئێستاشدا له‌هه‌ولێر له ژێر چاودێری پزیشكدایه
هەولێر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه رایگه‌یاند، دووەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون له‌سنووره‌كه‌مان تۆماركرا، توشبووەکە دانیشتووی ناو سەنتەری شارە و تەمەنی 19 ساڵە.
ته‌ندروستی كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌سه تووشبووه‌كه پێشتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و له ئێستاشدا له‌هه‌ولێر له ژێر چاودێری پزیشكدایه و پشكنینی له به‌غدا هاتووه‌ته‌وه كه ناوبراو تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه.
توشبووەكه کاسبە و له ڕه‌گه‌زی نێره، لە جەژنی قورباندا کاری گواستنەوەی مەڕوماڵاتی کردووە، له ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە .
ئەمە دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە کە لە قەزای کۆیە له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار دەکرێت، یەکەم حاڵەتیش بە گیان لەدەستدانی تووشبووه‌كه کۆتایی هات.