یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی 500 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەهرەمەندێکی بەڕازیلی ڕادەگەیەنێت

هەولێر-نۆرس پرێس

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤیتۆر ڕۆکی بەهرەمەندە بەڕازیلییەكە ڕادەگەیەنێت، گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێی بەڕازیلیەوە ئەنجامدرا.

یانە کەتەلۆنیەكە ئاشکرای کرد کە گرێبەستی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لەگەڵ بەرشەلونە تاوەكو هاوینی 2030 / 2031 دەبێت و بەهاکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، یاریزانەکە بە 30 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی بۆ ئەنجامدراوە، ئەمە جگە لەوەی 26 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت بۆ دیاریكراوە، هەروەها پێنج ملیۆن یۆرۆ ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە بردنەوەی تۆپی زێڕین، بە مەرجێک یاریزانە بەڕازیلییەکە لە سەرەتای ساڵی 2024 وە پەیوەندی بە کامپ نووە بکات.