بانکی ناوەندی بەدواداچوون بۆ دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی سووریی لە بازاڕی رەشدا دەکات

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

بانکی ناوەندیی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاری حەواڵە و ئاڵوگۆڕکردن، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سووریی لە 9 هەزار لیرەوە بۆ 9 هەزار و 200 بۆ هەر دۆلارێک بەرزکردەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی دوو سەد لیرە، لەکاتێکدا لیرەی سووریی لە دابەزین بەردەوامە لە بازرگانیکردن لە بازاڕی ڕەشدا.

بەگوێرەی ماڵپەری “لیرەی ئەمرۆ”، لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 10 هەزار و 350 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 250 لیرە بۆ کڕین، لە ئیدلب 10 هەزار و 210 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 160 لیرە بۆ کڕین تۆمارکرا، لە حەلەب نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 10 هەزار و 450 بۆ کڕین و 10 هەزار و 600 بۆ فرۆشتن.

بەگوێرەی ئەو کەسانەش کە کاری ئاڵۆگۆری دراو دەکەن بۆ نۆرس پرێسیان گوت: “نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆدا 10 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 100 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.”

نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە حەسەکە بە 10 هەزار و 250 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 350 لیرە بۆ فرۆشتن، لە رەقەش 10 هەزار و 100 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن.