درۆنێکی تورکی ماڵێک لە رۆژئاوای عامودا دەکاتە ئامانج
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشهممه، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا ماڵێكی له گوندی خهرزه له رۆژئاوای شارۆچكهی عامودا له رۆژئاوای کوردستان، كرده ئامانج.
شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی وتووە، ئەو خانووەی کە کراوەتە ئامانج، “عەبدولغەنی حاج حەمدی” خاوەندارێتی دەکات، زیانەکانیش تەنیا بە مادی سنووردار بوون.
ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی بەنزمی، بەسەر ناوچەکەدا، کە بەرەو هێڵەکانی بەرکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی “هەسەدە” و هێزەکانی تورکیا لە باکووری حەسەکە دەڕۆیشتن.
دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا بە هاوەن ناوچەیەکی نزیک بە خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریایان لە عامودا بۆردومان کرد.
دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک بەسەر کۆبوونەوەی لوتکەی سوچیدا، ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان پێشهاتی سەربازی تورکیا بەخۆوە دەبینن لە بۆردومانی هاوەن و تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.