ئارایشتگا.. 5 پیشە پەیوەستە بە مەترسی تووشبوون بە یەک جۆری شێرپەنجە
هەولێر – نۆرس پرێس
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە ئارایشتکارانی خانمان ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە بەهۆی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە شوێنی کارەکانیان بەکاردەهێنرێن.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خانمانەی ماوەیەکی زۆر لە شوێنی پڕ رەنگکردنی پرچی خانمان و کەرەستەی جوانکاری کار دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی 10 ساڵ یان زیاتر لە ئارایشتگاکان، سەرتاشخانەکان بەسەر دەبەن، سێ ئەوەندەی تێکڕای مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە هەیە.
هەروەها ئەو ژنانەی کە لە بواری ژمێریاری و بیناسازی و جلوبەرگ و فرۆشتندا کاردەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە لە چاو ئەوانی دیکە.
لە بەریتانیا ساڵانە نزیکەی 7500 ئافرەت تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان دەبن و ساڵانە 4100 حاڵەتی مردن بەمجۆرە نەخۆشییە تۆماردەکرێت.
بەپێی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، لە کۆی 10 حاڵەت نۆ حاڵەت ناتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.
توێژینەوەکە پشتی بە داتای 419 ژن بەستووە، کە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2016 لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بوون.
ئەوان بەراوردیان کردووە بە 897 ژن کە تووشی شێرپەنجە نەبوون و لە کارەکانیان و مێژووی پزیشکی و تەندروستی گشتی ئاگادارکراونەتەوە.
18 مادەی کیمیایی هەبوون کە زۆرترین نیگەرانییان هەبووە، کە زۆربەیان پێشتر لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە پشکنینیان بۆ کراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە.
ئامۆنیا، هایدرۆجین پەرۆکساید، تۆزی قژ، ڕیشاڵی پۆلیستەر، فۆرماڵدەهید، گازە پاڵنەرەکان و بەنزینی لەخۆگرتبوو.