رووسیا درێژکردنەوەی گەیاندنی هاوکارییەکان لە رێگەی تورکیاوە بۆ سوریا رادەگرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 11ی تەمموزی 2023، رووسیا لەسەر رەشنووسی بریارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە درێژکردنەوەی میکانیزمی هاوکارییەکانی سنوور بەزاندن لە سووریا بۆ ماوەی 9 مانگ ڤیتۆ کرد.
رووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەنگی بەدژی رەشنووسی بریارنامەی سویسرا و بەرازیل دا، سەبارەت بە درێژکردنەوەی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سوریا لە رێگەی تورکیاوە.
لە بەڵگەنامەکەدا کە لەلایەن سویسرا و بەرازیلەوە پێشکەشکراوە، درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تاکە دەروازەی باب ئەلهەوا لەسەر سنووری نێوان سوریا و تورکیا دیاریکراوە، کە 13 ئەندام دەنگیان بە بریارەکە داوە، هاوکات چینیش خۆی لە دەنگدان بەدوور نەگرتووە.
میکانیزمی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لەودیو سنوورەوە بۆ سوریا لە رێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەواوە لەگەڵ تورکیا لە 10ی تەمموز کۆتاییهات.
رووسیا کە لایەنگری سەرەکی حکومەتی سوریایە، دەیەوێت ئۆپەراسیۆنی ئەو دەروازە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی هەڕەشەی ڤیتۆی لێدەکات لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی دیمەشق سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە بکات.