قامیشلۆ – نۆرس پرێس
بەهای لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بەو پێیەی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی تەممووزی 2023، نرخی یەک دۆلار 10 هەزار لیرەی تێپەڕاند، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا، هاوکات بانکی ناوەندیش نرخێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ئاڵوگۆڕی دراو دانا.
بەگوێرەی “ماڵپەڕی لیرەی ئەمرۆ”، لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 10 هەزار لیرەی سوریی بۆ فرۆشتن و 9 هەزار و 900 لیرەی کڕین، هەروەک چۆن نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئیدلب 10 هەزار و 80 لیرە فرۆشراو و 10 هەزار و 30 لیرەی کڕینی تۆمارکردووە، لە حەلەبیش نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 10 هەزار و 100 کڕین و 10 هەزار و 200 لیرە.
بەگوێرەی گوتەی ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆر دەکەن بە نۆرس پرێسیان گووت:”نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆدا 10 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 100 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە”.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە حەسەکە گەیشتە 10 هەزار لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن، لە رەقەش 10 هەزار لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 100 لیرە بۆ فرۆشتن.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندی سوریا لە بولیتینی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی لە 8 هەزار و 800 لیرە بۆ 9 هەزار بۆ هەر دۆلارێک بەرزکردەوە، بە زیادبوونی نرخی دوو سەد لیرە.