لە ئامەد 18 رۆژنامەنووسی کورد دادگایی دەکرێن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی 18 رۆژنامەنووسی کورد کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوەدەستگیرکراون، لە دادگای ئامەد دەستیپێکرد.
رۆژنامەوانان بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە رێکخستنی نایاساییدا” تۆمەتبار کراون بەهۆی چالاکییە پیشەییەکانیانەوە، دادگاییکردنەکە لە دادگای باڵای تاوانی ئامەد، ئەمڕۆ دەستی پیکرد.
هەریەکە لە نوێنەران و بەرپرسانی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات ، پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژنامەنووسی مێسۆپۆتامیا، یەکێتی رۆژنامەنووسانی تورکیا، کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی هاوچەرخ ، لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی رێکخراوە پیشەییەکان لە دانیشنی دادگایی کردنەکەدا ئامدە دەبن.
هەروەها پارێزەرانی ئەندامانی کلینیکی یاسای ئەمستردام، کۆمەڵەی پارێزەرانی دیاربەکر، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (، پارتی چەپی سەوز و نوێنەرانی جەهەپە، و کاربەدەستانی هەدەپە، پارتی چەپی سەوز و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.
وەک ئاژانسەناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کاتێک ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو هێنرانە دانیشتنەکەی دادگا، بەشداربووان بە چەپڵەوە پێشوازییان لە رۆژنامەنووسان کرد، دانیشتنەکە دوای خوێندنەوەی ناسنامەی رۆژنامەنووسەکان دەستیپێکرد.