بەڕێوبەری خۆسەری زیاتر لە ملیۆنێک تۆن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، لەمساڵدا و تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک تۆن بەرهەمی گەنمی جوتیارانیان وەرگرتووە و هێشتا بەردەوامیشن لە وەرگرتنی زیاتر.

بەگوێرەی راگەیاندنی دەستەی کشتوکاڵ، ئەو بڕە گەنمەی کە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەریەوە وەرگیراوە، یەک ملیۆن و 9 هەزار تۆن بووە.

نەبیلە محەمەد، هاوسەرۆکی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند، ناوەندەکانی وەرگرتن هێشتا بەردەوامن لە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم.

هاوکات فەرمانگەکانی نەختینە و پارەدان لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە پێدانی تەواوی پارەی جووتیاران لە ماوەی کەمتر لە 40 رۆژدا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان