تورکیا 200 پەنابەری سوریا لە رێگەی دەروازەی باب ئەلسەلامەوە دیپۆرتدەکاتەوە

ئەعزاز – نۆرس پرێس

نیوەشەوی دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 200 پەنابەری سوریایان لە خاکی تورکیاوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و گروپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان لە باکووری سوریا، دیپۆرتکردەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەروازەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دیپۆرتکردنەوەکە لە نیوەی شەودادا، بە چەند گروپێک لە رێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە لە نزیک شاری عەزاز لە باکووری حەڵەب ئەنجامدراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دیپۆرتکردنەوەکە دوای دەستگیرکردنی پەنابەران بووە بە بیانووی تەواونەکردنی کارە رۆتینییەکانیان لەناو دەوڵەتانی تورکیادا، ئەمە جگە لە نەبوونی کارتی پاراستنی کاتی “کیملیک” بۆ هەندێکی دیکەیان.

بە گوتەی زۆرێک لە راپۆرتی رۆژنامەوانیەکان، دەسەڵاتدارانی تورکیا ناوبەناو هەڵمەتی دەستگیرکردن لە دژی پەنابەرانی سوریا و بەبیانووی “سەرپێچی کردوونیانەوە” ئەنجام دەدەن ، دواتر دەستگیریان دەکەن و دیپۆرتیان دەکەنەوە بۆ سوریا بە بیانووی پەیوەست بە نەبوونی بەڵگەنامەی یاساییەوە.

لە 7ی مانگی حوزەیرانی رابردووشدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا 28 هاوڵاتی سوریایان لە شاری رەیحانییەی و ویلایەتی ئەنتاکیاوە بۆ ناوچەکانی باکووری حەڵەب دیپۆرتکردەوە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد