جۆكۆڤیچ سەركەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی

هەولێر- نۆرس پرێس

یاریزانە سربییەکەی تێنسی سەرزەوی، کە پلەی دوەمی جیهانییە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن، کە سێیەم پاڵەوانێتییە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکانی ساڵی 2023، دوای ئەوەی یاریزانە سربییەکە توانی لە قۆناغی 16دا لە ڕکابەرەکەی پاڵەوانی پۆڵەندی، هوبێرت هۆرکاس بباتەوە.

یاریزانی سربیی توانی بە سێ کۆمەڵە بەرانبەر یەک کۆمەڵە یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.

جۆکۆڤیچ کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی بە ئەنجامی 7-6/ 8-6 / 7-6 بردەوە، بەڵام هۆرکاس کۆمەڵەی سێیەمی بردەوە بە ئەنجامی 5-7، پێش ئەوەی یاریزانە سربییەکە بگەڕێتەوە و کۆمەڵەی چوارەم بە ئەنجامی 6-4 بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.