هەولێر – نۆرس پرێس
دەسەڵاتدارانی هیندستان ئەمڕۆ دووشەممە، قوتابخانەکانیان لە نیودەلهی پایتەخت داخست، دوای ئەوەی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی بووە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لە باکووری ئەو وڵاتە و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاد 15 کەس گیانیانلەدەستداوە.
بارانبارینی بەخوڕ لە کۆتایی هەفتەدا بەشێک لە شاری نیودەلهی دووچاری لافاو کردووە کە بووەتە هۆی داخستنی رێگا سەرەکییەکان، لە هەمان کاتدا دانیشتووانی ناوچەکەش گیریان خواردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی پرێس تراست ئۆف هیندستان، ویلایەتی تەلال زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی، لە ویلایەتی هیماچال پرادێش و ئۆتاراخاند 10 کەس گیانیانلەدەستداوە.
رۆچوونی زەوی کە بەهۆی بارانبارینەوە دروستبوو، هاتوچۆی لەسەر رێگا سەرەکییەکانی ئۆتاراکاند کە ویلایەتی هیمالایا پەکخست، ئەمەش وایکرد هۆشداری بدرێت بە دانیشتووان کە ئەگەر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
دەسەڵاتداران هەلیکۆپتەریان بەکارهێنا بۆ رزگارکردنی خەڵک، دەزگای کەشناسیی هیندستانیش پێشبینی بارانبارینی بەخوڕی زیاتری لە باکور کرد لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.