یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نرخی فرۆشتنی ئەستێرەی یانەكەی فێدریکۆ کیێزای دیاریکرد

هەولێر- نۆرس پرێس

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نرخی ئەستێرەی یانەكەی فێدریکۆ کیێزای دیاریکردووە، لەبەر ڕۆشنایی ڕکابەریی نێوان نیوکاسڵ و لیڤەرپول بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەماوەی گواستنەوەکانی ئێستای هاوینەدا.

لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە یۆڤانتۆس دەیەوێت کیێزا بفرۆشێت بە بڕە پارەیەک لە نێوان 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ، بریکاری یاریزانەکەش ڕوی لە کارکردن کردووە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە لە ماوەی ئەم مانگەدا بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ خولی ئینگلیزی.

جێگای ئاماژەیە کێیزا دەیەوێت بچێتە نیوکاسڵ یان لیڤەرپول، چونکە پێی وایە شێوازی یاریکردنی ئەو دوو یانەیە لەگەڵ شێوازی یاریکردنیان گونجاوە.