روسیا: ئۆکرانیا بە موشەک بۆردومانی کریمیا و ناوچەکانی ڕۆستۆڤ و کالوگایان کرد

هەولێر- نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ئۆکرانیا بە موشەکی S-200 هێرشی کردووەتە سەر کریمیا و پارێزگاکانی ڕۆستۆڤ و کالوگا لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەلام روسیا دژی هێرشە موشەکیەکەی ئۆکرانیا وەستاوەتەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە، ئۆکرانیا بە موشەکی دژە فڕۆکەی “S-200” بۆردومانی کریمیا و ناوچەکانی ڕۆستۆڤ و کالوگایان کردە ئامانج بەلام لە ئەنجامدا شکستیهێنا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، رۆژی 9ی تەمموز، ڕژێمی کیێڤ لەهەوڵێکیدا سەرکەوتوو نەبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی کریمیا و ناوچەی ڕۆستۆڤ و کالوگا بە موشەکی دژە فڕۆکەی ئێس 200، کە گۆڕدرا بۆ وەشانی هێرشبەری.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا دوو موشەکی ئێس 200ی ئۆکرانییان لەناوبردوە و سیستەمی شەڕی ئەلیکترۆنیش لە ڕێگەی پرۆسەی جامکردنەوە دو موشەکی دیکەی گرتوە.

ڤیکتۆر ئەڤزالۆڤا، بەرپرسی بارەگای هێزی ئاسمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ گێراسیمۆڤ رایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان دو موشەکی ئۆکرانییان لەناوبرد کە هەوڵیاندا دەروازەی گواستنەوەی کێرچ و فڕۆکەخانەی مۆرۆزۆڤسک بکەنە ئامانج، هەروەها کیێڤ بە دو موشەکی دیکە هەوڵیدا چیکۆڤکا بپێکێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،هەمویان ڕێگرییان لێکرا، موشەکەکان لە ناوچەی گوندی بێتوش کەوتونەتە خوارەوە، هیچ بریندارێک نەبوە.