قامشلۆ– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا بەرزبووەوە.
لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 9 هەزار و 700 لیرە بۆ فرۆشتن و 9 هەزار و 600 لیرە بۆ کڕین، هەروەک چۆن لە ئیدلب 9 هەزار و 650 لیرە بۆ فرۆشتن و 9 هەزار و 600 لیرە بۆ کڕین و لە حەڵەبیش 9 هەزار و 800 بۆ کڕین و 9 هەزار و 900 بۆ فرۆشتن، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.
بەپێی زانیارییەکانی دوو ناوەندی ئاڵوگۆڕکردنی دراو کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی قامیشلۆ و حەسەکە بەمشێوە بوو (9700 بۆ فرۆشتن، 9600 بۆ کڕین).
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە رەققە بۆ کڕین گەیشتە 9 هەزار و 700 لیرە و بۆ فرۆشتنیش گەیشتە 9 هەزار و 800 لیرە.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندی سوریا لە بڵآوکراوەی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە هەشت هەزار و 500 لیرەوە بۆ 8 هەزار و 800 لیرە بەرزکردەوە، واتە 300 لیرە نرخەکەی بەرزکردەوە.