تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
هەولێر– نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا لە روپەڕی تایبەتی خۆیان تویتەر بڵاویکردووەتەوە، “دوو سەربازی گرێبەست بە ناوەکانی حەسەن تاش و فورقان گونەرگۆک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ تەقەیان لێکراوە و بە سەختی بریندار بوون، دوای ئەوەی گواستراونەتەوە بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.
لە تویتەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هیچ ئاماژەیەک بە وردەکاری کوژرانی ئەو دوو سەربازەیان نەدراوە.
بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (چنگ – قوفڵ) تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، دەستیپێکرد.
تا ئێستا بە گوتەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، “574 گەریلا” لەو ئۆپەرسیۆنەدا گیانیانلەدەستداوە و “88 سەربازی سوپای تورکیا”ش کوژراون؛ لە بەرامبەردا هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” کوژرانی دوو 2932 سەربازی تورک و گیانلەدەستدانی 340 گەریلای راگەیاندووە.