زیاتر لە 100 كۆچبەر کە 90یان کوردن لەئاوەكانی یۆنان رزگاركران

هەولێر– نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی یۆنانی رایگەیاند کە زیاتر لە 100 كۆچبەریان لە ئاوەکانی یۆنان رزگاکردووە.

بە گوتەی پۆلیسی یۆنانی، دوای نزیكەی 13 كاتژمێر گیرخواردنیان لەئاوەكانی یۆناندا، 100 كۆچبەریان رزگاركردووە كە زیاتر لە 30 منداڵیان تێدایە.

بەپێی زانیارییەكان کە لە لایەن چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکرانەوە، زیاتر لە 90 كەس لەو 100 كۆچبەرەی کە رزگارکراون كوردن، دوای نزیكەی 13 كاتژمێر لە گیرخواردنیان لەئاوەكانی یۆنان رزگاركران. كۆچبەرەكان كە لەناو بەلەمێكدا بوون دەیانویست لە توركیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا و زیاتر لە 90 كەسیان كوردن و 30 منداڵیشیان تێدایە.

كۆچبەرەكان كاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنانەوە رزگاركراون.