ریاڵ مەدرید وادەی دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانەکانی دیاریکرد

بەشی وەرزش – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وادەی دەستپێکردنەوەی مەشق و راهێنانەکان و گەڕانەوەی یاریزانەکانی لە پشوەکانی راگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی 2023 بۆ 2024 بە سەرکردایەتی “کارلۆ ئەنچیلۆتی” راهێنەری ئیتاڵی.

یانەی مێرێنگێ ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ئامادەکارییەکانی یانەکە لەمڕۆ 10ی تەمموزەوە دەستپێدەکات و بە گەڕانەوەی ستافی راهێنەرایەتی بە سەرۆکایەتی ئەنچیلۆتی بۆ ناوەندی مەشق و راهێنانەکان.

میدیای فەرمی یانەکە ئاشکرای کرد، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، یاریزانەکانی پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوی مەشقەکان، بەمەرجێک پێشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، یەکەم مەشق و راهێنان لە ناوەندی ڤاڵدێبیباس ئەنجام بدرێت.