هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی تەواوکردنى رێکارەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە، “محەممەد تەمیم”، وەزیرى پلاندانانی عێراق، نەخشەى کۆتایی سنوورى کارگێڕى قەزا و ناحییەکانى پارێزگاى هەڵەبجەى پەسەند کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، نه‌خشه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ندكراوه، كه سه‌نته‌ری پارێزگاكه شاری هه‌ڵبجه بێت و ژماره‌ی 16ی له ریزبه‌ندی یه‌كه ئیدارییه‌كانی كۆماری عێراقی پێدراوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بن به 4 پارێزگا و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌بن به 19.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پارێزگای هه‌ڵەبجه له قه‌زایه‌ك و هه‌رچوار ناحیەکانی (سیروان، خورماڵ، بیاره و بەمۆ) پێكدێت، راشیگه‌یاندووه کە “دوای وردبینییه‌كانی تیمی پلاندانان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌كنیكی به‌گوێره‌ی ره‌هه‌نده (جوگرافی، شارستانی و دێهاته‌كان) و ئاماده‌كردنی نه‌خشه لاوه‌كی و سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سنووری ئیداریی هه‌ڵەبجە و دیاریكردنی ناوه‌نده شارستانیه‌ته‌كان و دیزاینه سه‌ره‌كییه‌كانی شار و یه‌كه‌ی ئیداری شاره‌وانییه‌كان، وه‌زیری پلاندانان دوایین نه‌خشه‌ی په‌سه‌ند كرد”.
رۆژی 3ى نیسانى 2023 پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە کرد، کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە پەسند کرابوو و نێردرابوو بۆ پەرلەمان.