بایدن خواستی خۆی بۆ بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بە ئەرۆغان راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی هاوتا تورکیەکەی ئاگادارکردوەتەوە، لە خواستی ئەو بۆ ئەوەی تورکیا بە زووترین کات پێشوازی لە سوێد بکات بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانی ناتۆدا.

ئەم گفتوگۆیە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان هەردوو سەرۆکەکەدا هات، پێش دەستپێکردنی لوتکەی ناتۆ کە لە “ڤیلنیوس”ی پایتەختی لیتوانیا بەڕێوەدەچێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کرد کە دەبێت لە میانی لوتکەکەدا لەلایەن سەرکردەکانی ناتۆوە لەبەرچاو بگیرێن، جەختیان لەسەر پابەندبوونی هاوبەشیان کردوەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا.

لە کۆتایی گفتوگۆکەیانیشدا، باسیان لەو هەوڵانە کردووە کە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات خراونەتەڕوو.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی