“ئاسایش” سەرکردەیەکی داعش لە دێرەزوور دەستگیر دەکات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، 9ی تەمموزی 2023، هێزەکانی ئاسایش لە رۆژئاوایی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە گوندەواری دێرەزوور راگەیاند.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا، لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، و دەلێت: “هێزە تایبەتەکانمان H.A.T بە پاڵپشتی و بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمیرێکی داعش لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیرکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9 تەمموز، هێزەکانی ئاسایش توانیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختە ئەنجامبدەن، لە ئەنجامدا ئەمیرەکەی داعش دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی داعش، دەست بەسەر چەک و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی گیراوە.