کەنەدا دوو ئافرەت دەستگیردەکات کە بەمدوایانە لە سوریا گەڕاونەتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەرپرسانی کەنەدا لە ئۆپراسیۆنێکدا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان و بە پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو ئافرەت و سێ منداڵ لەکاتی گەشتنیان بۆ کەنەدا دەستگیردەکەن.

هەفتەی رابردوو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە گوێرەی رێکەوتنێک دوو ئافرەت و سێ منداڵی سەر بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) رادەستی شاندێکی کەنەدی کرد.

هەر لە کاتی گەشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی مۆنتریال لە کەنەدا هەردوو ئافرەتەکە دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ دادگا تاوەکو بە تۆمەتی (بۆندی ئاشتی) دادگایی بکرێن، هەروەها منداڵەکان گواسترانەوە بۆ جێگەی چاودێری تایبەت.

بۆندی ئاشتی بڕیارێکی پەیوەست بە کاری تیرۆریستیە کە رێگەدەدات بە دادوەر دادگایی ئەو کەسانە بکات کە رەنگە لە داهاتودا تاوان ئەنجامبدەن.

بە گوێرەی پۆلیسی کەنەدا، ئێستا هەردوو ئافرەتەکە لە ژێر لە کۆڵینەوەدان و بەڵێنیان لێ وەردەگیرێت کە بە گویێرەی خاڵەکانی بۆندی ئاشتی سیستەمی گشتی وڵاتەکە تێکنەدەن.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بۆندی ئاشتی بۆ سێ ئافرەتی دیکە کە بەهەمان شێوە لە سوریا گەڕانەوە بۆ کەنەدا جێبەجێکرا، بۆندی ئاشتی ئەو ئافرەتانە ناچاردەکات کە بۆ ماوەی ساڵێک ژمارەیەک مەرج پەیڕەوبکەن کە رەنگە چاودێریکردن و سنوردارکردنی کەسەکە لە خۆبگرێت.

ئەم رێوشوێنانە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشوازیکرد لەو هەوڵانەی کەنەدا بۆ گێڕانەوەی هاوڵاتیەکانی لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان.