هێزه‌كانی توركیا گونده‌واری حه‌سه‌كه تۆپباران ده‌كه‌ن
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گوندێكیان له شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری حه‌سه‌كه تۆپباران كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، “هێزه‌كانی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك تۆپیان ئاراسته‌ی گوندی كوزه‌ڵێ له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر كردوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێشتا هیچ ئه‌نجامێكی تۆپبارانه‌كه دیار نییه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی توركیا له گوندی بۆبی گونده‌واری زركان له باشوری حه‌سه‌كه، هێزه‌كانی گوندی بۆبی-یان تۆپبارانكرد.
ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له باكوری حه‌سه‌كه، له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییه‌وه تۆپباران ده‌كرێن و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوری و سیڤیل گیانیان له ده‌ستداوه‌و ده‌یه‌ها سیڤیلی تریش برینداربون، ئه‌وه جگه له زیانی مادی كه به‌ر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتوه.