بەهۆی پەخشکردنی راپۆرتی “چەواشەکارانە”، وەزارەتی راگەیاندنی سوریا کارەکانی کەناڵی بی بی سی لە وڵاتەکە راگرت
رەققە – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە، وەزارەتی راگەیاندن لە حکومەتی دیمەشق، باوەرپێکردنی و پشتبەستنی بە کەناڵی بی بی سی بەریتانی هەڵوەشاندەوە، لەبەر بڵاوکردنەوەی “راپۆرتی چەواشەکارانەی لەسەر واقیعی سوریا “.
هاوکات وەزارەتی راگەیاندن لە ماڵپەری فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا رایگەیاند؛ هەر لە سەرەتای شەری “تیرۆریستی” دژ بە سوریاوە، بی بی سی بە ئەنقەست، جارجارە، زانیاری و راپۆرتی “ساختە” و “ناڕاستی” لەسەر واقیعی سوریا پێشکەشدەکات.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، وەزارەتەکە باوەرپێکردنی پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکەی هەڵوەشاندەوە، هەروەها پەیامنێری بی بی سی، چونکە کەناڵەکە پابەند نەبووە بە هۆشدارییەکانەوە، بەردەوام بووە لە پەخشکردنی ئەو هەواڵانەی کە بە “چەواشەکارانە” وەسفی کردووە.
پێی وابوو کە کەناڵەکە پابەند نەبووە بە “ستاندارد پیشەییەکان”، و پێداگری لەسەر پێشکەشکردنی راپۆرتی “سیاسیکراو” و “چەواشەکارانە” بۆ خەڵک کردووە.