به تۆپبارانی توركیا گیانیان له ده‌ستدا.. هەزارەها کەس لە دانیشتوانی قامشلۆ به‌شداربون له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی دو منداڵ
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هه‌زاره‌ها كه‌س له دانیشتوانی شاری قامشلۆ، به‌شدارییان كرد له به‌خاكسپاردنی دو منداڵ، كه پێش دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن درۆنێكی توركیاوه گیانیان له ده‌ستدا.
شه‌ممه‌ی رابوردو، درۆنێكی توركیا ئۆتۆمۆبێلێكیان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قامشلۆ به ئامانج گرت و به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س گیان له ده‌ستدا، هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د شیبی 14 ساڵ و ئاهه‌نگی 16 ساڵ، كه ئامۆزای یه‌كترن، له‌ناو شه‌هیده‌كاندا بون.
عه‌دنان شیبی مامه‌ی ئه‌و دو منداڵه ده‌ڵێت، “ئه‌حمه‌دو ئاهه‌نگ تاوانیان چی بو تا به‌و دڕه‌ندانه‌یه بكرێنه ئامانج؟”
عه‌دنان له باسی بۆردومانه‌كه‌دا وتی، “ئاهه‌نگ و ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌حمه‌د كاریان ده‌كرد له دوكانی چاككردنه‌وه‌ی مۆلیده‌ی كاره‌بایی، له‌وكاته‌دا درۆنه‌كه ئۆتۆمۆبێلێكی كردوه‌ته‌وه ئامانج كه له نزیك دوكانه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌ستێنرابو.”
به‌وهۆیه‌وه ئه‌حمه‌دو ئاهه‌نگ گیانیان له ده‌ستداوه، باوكی ئه‌حمه‌دیش برینداربوه.
ئه‌و دو منداڵه هاوكاربون بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان و ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه كه فڕۆكه‌ی توركیا منداڵان به ئامانج ده‌گرێت و له ئایینده‌شدا روده‌دات تا ئه‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاو له‌و هێرشانه بپۆشن، به‌پێی ئه‌وه‌ی عه‌دنان گوزارشتی لێ‌كرد.
مامه‌ی دو منداڵه شه‌هیده‌كه داواشیكرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپا و رێكخراوه مافپه‌روه‌ر و مرۆییه‌كان چاو بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه توركیا هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان چڕكردوه‌ته‌وه.