لە ماوەی 120 هەزار ساڵدا زەوی هەفتەیەکی گەرمی پێوانەیی تۆمارکرد

هەولێر- نۆرس پرێس

تێکڕای پلەی گەرمی زەوی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، بۆ سێیەم جار لە ماوەی هەفتەیەکدا کە بە گەرمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە.

ڕۆژنامەی ئەشیوتد پرێس بڵاویکردەوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە گەرمترین هەفتە بێت لە ماوەی 120 هەزار ساڵدا، بەڵام ئەم داتایانە کۆمەڵێک ئاگاداری زانستی لەخۆدەگرن، بەو پێیەی ئەو 17.23 پلەی سەدییەی لەم هەفتەیەدا تۆمارکراوە ئاماژەیە بۆ تێکڕای پلەکانی گەرما لە هەموو جیهاندا.

یۆهان ڕۆکسترۆم، بەڕێوەبەری پەیمانگای پۆتسدام بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە ئەڵمانیا، نیشانەی 17 ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەردون گەرمتر بووە لە تێکڕای 12 هەزار ساڵی ڕابردوو.

تێکڕای پلەی گەرمی ئەم هەفتەیە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە زۆر گەرمن تا فێنکتر، وەک جینگشینگ لە چین کە 43.3 پلەی سەدی تۆمارکردوە، هەروەها شوێنەکانی ئەنتارکتیکا کە پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا 4.5 پلەی سەدی لە ئاسایی زیاتر بوە.

هەروەها پلەکانی گەرما لە زۆر ناوچە زۆر بەرزبوون، پێنجشەممەی رابردوو لە ویلایەتی ئەدرار لە جەزائیر لە خوار 39.6 پلەی سەدی دابەزیوە، تەنانەت لە شەودا کە بڕیارە دابەزێت.

زانایان دەڵێن، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی دوو هۆکارە، یەکەمیان گەرمبونی درێژخایەنە کە لە ئەنجامی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە ئەنجامی سوتاندنی سوتەمەنی بەردینی و دیاردەی ئێل نینۆ لە بەشێک لە زەریای هێمن.