هەولێر- نۆرس پرێس
هەیسەم غەیس سکرتێری گشتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی ئۆپێک ڕایگەیاند، تا ساڵی 2045 کەرتی نەوت پێویستی بە وەبەرهێنانی 12 ترلیۆن دۆلار هەیە، هەروەها تا ئەوکاتەش پێشبینی دەکرێت بەرهەمی نەوتی ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.
هەیسەم غەیس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، وەبەرهێنان لەکەرتی نەوت بەس نییە و دەبێت بەبەردەوامی زیاتر بکرێت، بەجۆرێک خواست لەداهاتودا دابینبکات.
ڕونیشیکردەوە، سەرنجی پیشەسازی و بڕیاردەران بۆ گرنگی دورکەوتنەوە لە وەبەرهێنان لە نەوتدا ڕادەکێشین، چونکە وەبەرهێنانی نەوت لە دوای ساڵی 2016 وە، بەڕێژەی 500 بۆ 200 ملیار دۆلاری ساڵانە کەمبوەتەوە.
غەیس ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئۆپێک چالاکن لە وەبەرهێنان لە وزەی نوێبوەوە، بەڵام نابێت لەسەر حیسابی وزەی تەقلیدی نەوت بێت، تا ساڵی 2045یش پشکی نەوت لە تێکەڵەی وزەدا لە 30% کەمتر نابێت.
سکرتێری گشتی ئۆپێک ئەوەشی ئاشکراکرد، پشکی بازاڕی ئۆپێک لە 30%یە و تا ساڵی 2040 و 2045 بۆ زیاتر لە 40% بەرز دەبێتەوە، بەپێی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەکە و دامەزراوە سەربەخۆکان، لەگەڵ دابەزینی بەرهەمهێنانی وڵاتانی دەرەوەی سیستەمی ئۆپێک پڵاس ، وەک پێشبینی دەکرێت بەرهەمی نەوتی ئەمریکا تا ساڵی 2029 کەم ببێتەوە.