هەولێر- نۆرس پرێس
کەشتییەکی زۆر گەورەی گەشتیاری دروست دەکرێت کە لە شێوەی پارکێکی گەورەیە و هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین کراوە.
کەشتییەکە لە لایەن فینلەندا بەرهەم هاتووە و لە سەرەتای ساڵی 2024 وە دەست بە چالاکییەکانی دەکات و پێشوازی لە گەشتیاران و میوانان دەکات.
کۆمپانیای رۆیال کاریبیانی کەشتییەکەی بە ئایکۆنی دەریاکان ناساندووە و ئاماژەی بەوەدا لە نێو کەشتییەکەدا حەوت مەلەوانگە هەن کە بە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە و سەرنجڕاکێش دروست کراون.
کۆمپانیای مێیەر توتکۆ کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاریە لە ئەوروپا و فینلەند، کەشتییەکەی لە تورکوی فینلەند بنیات ناوە و دەست بە تاقیکردنەوەی کەشتییەکە و گەشتی دەریایی کراوە بەڵام تا 2024 هیچ گەشتیارێک وەرناگرێت.
ئەم کەشتییە دەبێتە گەورەترین کەشتیی گەشتیاری جیهان کە لە مێژوودا دروست کرابێت و هەر لە ئێستاوە رێکلامی بازرگانی بۆ فرۆشتنی تیکت دەستی پێ کردووە.
کێشی ئەم کەشتییە سەرووی 250 هەزار تۆنە و 365 مەتر درێژە و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە حەوت هەزار کەسی هەیە و بە خێرایی 41 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەتوانێت بڕوات.