دژە تیرۆری عێراق بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە هەموو ناوچەکانی نێو خاکی عێراق

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، هێزە عێراقییەکان کوژرانی پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرورستی داعشیان لە ناوچەکانی باکووری کەرکوک راگەیاند.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنێکی شەوانە بە فڕۆکە لە پارێزگای کەرکوک، قەزای دیبیس و قەزای ئاڵتون کوپری ئەنجامدراو و تێیدا پێکدادان لە نێوان دژەتیروری عێراقی و تیرورستان ڕویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێکدادانه توندوتیژانەی بووەتە هۆی کوژرانی پێنج ئەندامی داعش.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەزگای دژەتیرۆر بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتمەند بە بەرزترین ئاستی پیشەیی و لە هەر شوێنێکی خاکی عێراق بۆ ڕزگاربوون لە هەموو ئەو کەسانەی سەر بە ڕێکخراوی داعشن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی