هەولێر -نۆرس پرێس
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت ڕووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو كرده‌وه كه له سه‌یرانگه‌یه‌كدا دوو پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید بوون، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕووداوه‌كه پیلانداڕێژراو بووه و له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حزبی دیموكرات له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت بەداخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین، کاتژمێر 12 و 40 دەقیقەی نیوەشەوی 15 لەسەر 16ی پووشپەڕی 1402 هەتاوی، چەند کەسێك لە ئەندامانی حیزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری “ھەڵشۆ” سەر بە شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لەلایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا دارێژراو تەقەیان لێ دەکرێ و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی؛ عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی شەھید دەبن”.
ڕاشده‌گه‌یه‌نێت ،وێرای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕادەگەیەنین کە ماشینی تیرۆری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دژ بە تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاراتر لە جاران لە پیلانگێری و دەستوەشاندن دایە، داوامان لەلایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهید؛ عادڵ موهاجیر و لوقمان ناجی دەکات.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه “نەمان بۆ ڕژێمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران.