برینداربونی هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به تۆپبارانی توركیا له گوندێكی باكوری ره‌قه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆ سه‌ر گوندێكی گونده‌واری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له باكوری شاری ره‌قه، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به سه‌ختی برینداربو.
ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، توركیا به تۆپی دورهاوێژ و تانك، گوندی “جه‌دیده”یان له گونده‌واری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا تۆپبارانكرد.
ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جوتیارێك له گونده‌كه به‌ناوی فه‌رحان محه‌مه‌د به‌شیر (ته‌مه‌ن 26 ساڵ) بریندارببێت و زیانیش به موڵك و ماڵی دانیشتوانی گونده‌كه بگات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، ئه‌و هاوڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “شه‌هید عه‌لوش” به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازراوه‌ته‌وه.
ناوەندی میدیایی هەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی ماڵێك له گوندی ئه‌بو سه‌ڕه هەریەک لە گونده‌كانی موشه‌یره‌فه‌و هۆشان و خالیدیه‌و مه‌زره‌عه‌ی نه‌خیل و ئیستراحه سه‌قر، روبه‌ڕوی هاوه‌نبارانكردن و گوله‌بارانكردن بونه‌ته‌وه له دوای نیوه‌شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆش گونده‌كانی سه‌فه‌وییه‌و سوێدییه له گونده‌واری عه‌ین عیسا‌و گونده‌كانی خه‌ربه به‌قه‌ر و ئه‌حمه‌دییه‌و زنوبیاو سه‌وان و حوڕییه له گونده‌واری گرێ سپی، روبه‌ڕوی تۆپبارانی هاوشێوه بونه‌ته‌وه.