تورکیا 7 خێزان دیپۆرتی سەرێکانێ دەکاتەوە.. هاووڵاتی عێراقییان تێدایە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 7 خێزانیان لە دەروازەی سەرێکانێوە لە باکووری حەسەکە بۆ رۆژئاوای کوردستان، دیپۆرتکردەوە، گروپی “شورتەی عەسکەری” لایەنگری تورکیا ژمارەیەکیانی بە بیانووی “لێکۆڵینەوەی ئەمنی” لای خۆی راگرتووە.

سەرچاوەیەک لە دەروازەی سەرێکانێوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 6 خێزانی سورییان دیپۆرتکردۆتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لەنێویاندا خێزانێکی عێراقی هەیە، ژمارەیەکیان لەلایەن گروپی “شورتەی عەسکەری”ەوە لە سەرێکانێ دەستگیرکراون بۆ پشکنینی ناسنامەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکردنەی کە دیپۆرتکراوانی پێوە پابەندکاراوە، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری “شورتەی عەسکەری”یە بە دانی سەرانە یان”فیدیە”یەکی دارایی لە دیپۆرتکراوەکان یان خێزانەکانیان بیدەن بۆ ئازادکردنیان، بەپێچەوانەوە بەردەوام دەبن لە دەستگیرکردنیان بە بیانووی “گومانی ئەمنی”.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لە 21ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، 29 کەس لە تورکیاوە دیپۆرتکراونەتەوە، کە سەرجەمیان هاوڵاتیانی سووری و عێراقین، لە ناوەندەکانی “شورتەی عەسکەری” لە سەرێکانێ 21ی حوزەیرانەوە دەستبەسەرن، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر خێزان و کەسوکاریان بە دانی “فیدیە”یەکی دارایی، کە لە هەندێکیاندا بڕەکەی دەگاتە 7000 دۆلاری ئەمریکی، بەتایبەتی عێراقییەکان.

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیان هاووڵاتیی سووری و عێراقییان لە دەروازەکانی سەرێکانێ و گرێ سپی یەوە دیپۆرتکردەوە بۆ خاکی سوریا، سەرەڕای ئەوەی کارتی پەنابەری کاتییان لەناو تورکیادا هەبوو.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی