رۆژانە بەهۆی پیسبوونی ئاو لە حەسەکە حاڵەتەکانی نەخۆشکەوتن لە بەرزبوونەوەدایە

حەسەکە – نۆرس پرێس

شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، رۆژانە دووچاری زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشیی جیاواز دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەکی جێگیر بۆ ئاو و پیسبوونی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر شاری حەسەکە و گوندەکانی و کەمپەکانی بۆ ئاوارەکانی ناوی، وەک ناوچەیەکی کارەساتبار ناساند، چونکە تورکیا بە “هاوبەشیی رووسیا و حکومەت” ئاوی لێ بڕییەوە.

رۆژی پێنجشەممە، فارس حەمۆ، پزیشکی دەمار لە “نەخۆشخانەی ئەلشەعب” لە شاری حەسەکە رایگەیاند، نەبوونی سەرچاوەی ئاوی پاک لەبەر رۆشنایی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشی.

لە ئێستادا دانیشتووان پشت بە تانکی گەرۆک دەبەستن کە ئاوەکەیان لە بیرەکانی ناو گوندەواری شارەکە پڕ دەکەنەوە، کە زۆرینەیان شیاوی خواردنەوە نین.

روونیشیکردەوە، پچڕانی ئاوی وێستگەی عەلوک لەبەر رۆشنایی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، “دۆخەکەی خراپتر کردووە لەرووی پیسبوونەوە، هەروەها نەبوونی سەرچاوەیەکی جێگیر بۆ ئاو، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تانکانەی ئاو دەگوازنەوە هی ئەوانە نین”.