له كاتی رۆماڵی تۆپباران له گونده‌واری قامشلۆ، توركیا رۆژنامه‌نوسانی كرده ئامانج
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا له كاتی رۆماڵی تۆپباران بۆ سه‌ر گونده‌واری ناحیه‌ی عامودا له باشوری رۆژئاوای قامشلۆ، توركیا ئۆتۆمۆبێلێكیان به ئامانجگرت كه ستافی كه‌ناڵی “رۆژاڤا”ی تێدابو.
كه‌ناڵه‌كه له په‌یجی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، توركیا ستافێكیانی تۆپبارانكردوه كه كاریان له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كان كردوه بۆ سه‌ر گونده‌واری عامودا.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا، توركیا به هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری خاڵێكی سه‌ربازی سوپای توركیایان له گوندی ته‌لحه‌مدون كه ده‌كه‌وێته نێوان عاموداو دیرباسییه بە ئامانج گرت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رۆژئاڤا بڵاویكردوه‌ته‌وه، گوله تۆپێك له نزیك ئه‌و ئۆتۆمۆبێله كه‌وتوه‌ته خواره‌وه كه ستافه‌كه‌یانی تێدا بوه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێبكه‌وێته‌وه.ت