سایلۆکانی رەققە زیاتر لە 160 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی کشتوکاڵی شاری رەققەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سایلۆکانی رەققە زیاتر لە 160 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە.

لە ئەنجامی زۆربوونی بەرهەمی گەنم، کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە رەققە ناچار بوو 10 ناوەندی وەرگرتن لە رەققە و گوندەوارەکانی بکاتەوە.

ئەحمەد ئەلعەلی هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کشتوکاڵی شاری رەققە رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزەکەوە زیاتر لە 160 هەزار تۆن گەنمیان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش پڕبوونی هەشت ناوەند وەرگرتن، ئەوان لە ناوەندەکانی “شنینە” لە باکووری رەققە  و ناوەندی “خس عالج” لە ناوچەی ئەلحوس لە رۆژهەڵاتی ئەو شارە گەنم لە جوتیاران وەردەگرن.

بە گوتەی ئەلعەلی، کۆمپانیاکە لە ئەگەری پڕبوونی ناوەندەکانی ئێستاش، ناوەدنی دیکە دەکاتەوە، گوتیشی، هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ داخستنی ناوەندەکان، هەروەها ئامادەن بۆ وەرگرتنی بڕی تەواوی گەنم لە جووتیاران.

ئامادەکردنی: فورات ئەلرەحیل – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان