هەولێر – نۆرس پرێس
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلارووسیا دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە پریگۆژین لە بێلارووسیایە، ئەمرۆ پێنجشەممە بە رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی راگەیاند کە سەرۆکی ڤاگنەر لە سانت پترسبۆرگی رووسیایە و سەربازەکانی ڤاگنەر هێشتا لە کەمپەکانیاندان.
لوکاشینکۆ لەبارەی یێڤگینی پریگۆژینەوە بە رۆژنامەنووسانی گوتووە:” ئەو لە سانت پترسبۆرگە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لەسەر خاکی بێلارووسیا نییە”.
لوکاشینکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکار بووە لە نێوەندگیری و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان نێوان پوتین و پریگۆژین.
ئەمە لەکاتێکدایە ماڵپەری فۆنتانکای رووسی بڵاویکردەوە، پریگۆژین گەراوەتەوە بۆ رووسیا بۆ وەرگرتنەوەی ئەو چەکانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستی بەسەردا گیرابوون لە کاتی گەران بەدوای شوێنی نیشتەجێبوونەکاندا.