سێ هاوڵاتی کورد لە شاری نەغەدە دەستگیرکران

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری و ئەحەد تاهیری، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوا دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، فەرهاد ئیسماعیلی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ئاسۆ قەلەندەری، تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

پێشتریش واتە ڕۆژی شەممە، ئەحەد تاهیری، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە شوێنی کارەکەی لەو شارە و لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

جێی باسە ئەم سێ هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تاکوو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.