وه‌زیرێكی توركیا دان به‌وه‌دا ده‌نێت، په‌نابه‌رانی سوری بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاردێنن
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
ده‌ریا یانیك، وه‌زیری خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دانی به‌وه‌دا نا وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت سورییه‌كان بنێرێته‌وه وڵاته‌كه‌یان تا ئه‌و ناوچه‌یه پاكنه‌كرێته‌وه تێیدا نیشته‌جێ ده‌كرێن له كۆتایی 2023.
لێدوانی ئه‌و وه‌زیره له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ویلایه‌تی ئه‌ده‌نه هات كه تێیدا دوكاندارێك پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، “كه‌ی سورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان؟”
وەڵامەکەى یانیک ئەوەبو، شوێنێك نییه ئه‌وانی بۆ بنێردرێت، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تی سورییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به پاراستنی ئاسایشی خۆمانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر سنور.”
لێدوانی ئه‌و وه‌زیری توركیا داننانه به پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی كه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نكه‌ره كاری له‌سه‌ر ده‌كات له رێی په‌نابه‌رانی سورییه‌وه.
یانیك ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت رێ له ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی بگرین له‌رێی ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیاوه له‌سه‌ر سنور، ئه‌وه ده‌بێت باجه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین، ئێستاش كه روبه‌رێك هه‌یه‌و ده‌ركه‌وتوه، ورده‌ورده په‌نابه‌ره‌كان ده‌نێرین بۆ ئه‌و شوێنانه، له‌دوای 2023یش هیچ په‌نابه‌رێك نامێنێت.”
توركیا له ناوچه‌كانی گرێ سپی نا عه‌فرین، چه‌ندین ئۆردوگانی نیشته‌جێكردنی دروستكردوه، ده‌یه‌وێت ئاواره سورییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌و ناوچه كوردییانه نیشته‌جێ بكات و رێ له دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه بگرێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، كه ئێستا ئاواره‌ن و له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.