لە کەمتر لە سێ کاتژمێردا.. تورکیا گوندێکی تری باکووری حەسەکە بۆردومان دەکات

تل تەمر- نۆرس پرێس

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمر بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا گوندێکیان لە گوندەواری تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، بۆردومان کردووە، ئەوەش بە کەمتر لە سێ کاتژمێر دێت لە بە ئامانجگرتنی گوندەکانی تل لبەن و ئەلکوزلیە ، لە ڕۆژئاوای گوندەکە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گوندەی کە کراوەتە ئامانج “قبور قەراجنە”یە و زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی دانیشتووان گەشتووە.

دوا بە دوای هەشت ڕۆژ لە ئارامی گوندەکانی باکووری حەسەکە، ئەمرۆ تۆپخانە و دوورهاوێژەکانی تورکیا زۆرێک لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە بە ئامانج.