مینێکی پاشماوەی شەڕی کۆبانێ تەقییەوە
کۆبانێ – نۆرس پرێس
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی شەڕ لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوایی کوردستان، ئاگر لە پاشماوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە.
پەیامنێرێکی نۆرس پرێس رایگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیکەی ناوچەی مۆزەخانەی شارەکەدا بیستراوە، دواتر ئاشکرابوو کە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ بووە.
لە ساڵی 2014 لەو کاتەی داعش هێرشیکردە سەر شاری کۆبانێ، چەکدارانی داعش مینێکی زۆریان لە نێو شارەکە دانا، ئەمەش بووە هۆکار بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ژمارەیەک کەسی مەدەنی گیان لەدەست بدەن.
لە 7ی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، لە ئەنجامی تەقینەوەی موشەکێکی کۆن لە پاشماوەی شەڕە چوار منداڵ بریندار بوون.
لە ساڵی 2021 رێکخراوی لابردن و نەهێشتنی مین “رامکۆ” بڵاویکردەوە کە پاشماوەی 51 گولە هاوەن و موشەک لە گوندەواری رۆژئاوایی کۆبانێ کۆبکەنەوە.