بەرهەمی گەنم لە ناوچەکانی حکومەتی سوریا گەیشتۆتە 600 هەزار تۆن

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵی سوریا، تاوەکو ئێستا بەرهەمی گەنم لە ناوچەکانی حکومەتی دیمەشق گەیشتووەتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن.

بەگوێرەی رۆژنامەی “وەتەنی” سەر بە حکومەتی سوریا، رووبەری دروێنەکراوی بەرهەمی گەنم تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 140 هەزار هێکتار، لە کۆی رووبەری چاندن لە سوریا کە دەکاتە یەک ملیۆن و 335 هەزار هێکتار .

لە راپۆرتەکەی وەزارەی کشتوکاڵدا هاتووە، بڕی ئەو گەنمەی کە رادەستی ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم کراوە، گەیشتووەتە 634.5 هەزار تۆن، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو کۆی گشتی بەرهەمی گەنم لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نزیکەی 476 هەزار تۆن بووه .

سەبارەت بە بەرهەمی جۆ، رووبەری دروێنەکراو 110.5 هەزار هێکتار بووە، لەو ژمارەیە 338 هەزار هێکتار لە “ناوچەی ئارامەکان” بووە، لەو بڕەش، 32  هەزار و702  تۆن رادەستی دەوڵەت کراوە، کە زۆر زیاترە لە بەرهەمی ساڵی رابردوو کە تەنها 602  تۆن بووە.