37 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، دووشەممە، لیژنەی تەندروستیی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، 37 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ناوچەکە راگەیاند و بەمشێوەش ژمارەی تووشبووان گەشتە 38833 کەس.

لیژنەكە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، حاڵەتەکان 21 پیاو و 16 ژنن کە لە شارەكانی قامیشلۆ، حەسەكە و دێریك، تۆمارکراون.

بەپێی زانیارییەکانی لیژنەکە ، حاڵەتەکان بەمشێوە بەسەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستاندا دابەش دەبن : 16 لە قامیشلۆ ، 19 لە دێریک، 2 لە حەسەکە.

كۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا گەیشتوەتە 1578 كەس، هەروەها حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش 2567 كەس بووە.