دیمەشق – نۆرس پرێس
بانکی ناوەندیی سوریا، ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی تەمموزی 2023، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی لە هەشت هەزار و 200 لیرەوە بۆ 8 هەزار و 400 لیرە بۆ هەر دۆلارێک بەرزکردەوە، کە لە مامەڵەکانی حەواڵە و ئاڵوگۆڕدا نرخی دۆلار بۆ دوو سەد لیرە بەرزبووەوە.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی رەش لە قامیشلۆ و رەققە بۆ فرۆشتن گەیشتووەتە نۆ هەزار و 100 لیرە و بۆ کڕینیش 9 هەزار و 50 لیرە.
بەگوێرەی ماڵپەری “لیرەی ئەمرۆ” کە تایبەتە بە بازرگانی دراو، نرخی دۆلار لە دیمەشق گەیشتە 9 هەزار و 250 لیرە بۆ فرۆشتن و 9 هەزار و 150 لیرە بۆ کڕین و لە حەلەبیش گەیشتە 9 هەزار و 400 فرۆشتن و 9 هەزار و 300 کڕین و لە ئیدلبیش گەیشتە 9 هەزار و 180 فرۆشتن و 9 هەزار و 130 کڕین.