توركیا ناوچەسنوریەكانی چیای مەتین لە هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچە سنوریەكانی چیای مەتینیان لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراون.

ئاژانسەناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ریاگەیاند، کە جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی چیای مەتینیان لە قەزای ئامێدی باكووری پارێزگای دهۆك ئەنجامدا.

راشیانگەیاندووە کە هێشتا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراون و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانەوە هاوڵاتیان ناتوانن نزیكی ئەو ناوچانە بكەونەوە، لەهەمانكاتیشدا ترس و دڵەڕاوكێی لەلای هاوڵاتیانی گوندنشینی سنورەكە دروستبووە.

بە بیانووی بوونی چەکدارانی “پەکەکە”وە لەو ناوچانە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەین نا بەین بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان دەکەن، دواینجاریش 1ی ئەم مانگە سوپای تورکیا هەردو ناوچەی چیای مەتین و  گەلی بێشیلێ-یان لەسنوری قەزای ئامێدی کردەئامانج.