بانکی ناوەندی سوریا نرخی دۆلاری بەرامبەر بە لیرە بەرزکردەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی سوریا لە بڵاوکراوەی نرخی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە 8200 لیرەوە بۆ 8400 لیرە بەرزکردەوە، واتە نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە بڕی دوو سەد لیرە بەرزکردەوە.

نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕەکانی قامشلۆ و رەققە بۆ فرۆشتن گەیشتووەتە 9100 لیرە و بۆ کڕینیش 9050 لیرە، بەپێی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو.

نرخی دۆلار لە دیمەشق گەیشتووەتە 9250 لیرە بۆ فرۆشتن و 9150 بۆ کڕین و لە حەڵەبیش گەیشتووەتە 9400 فرۆشتن و 9300 کڕین و لە ئیدلب 9180 فرۆشتن و 9130 کڕین، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ” کە تایبەتمەندە بە بازرگانی دراو.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر